شارپرێس:
چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن لهكهنهداو ئه‌مریكا به‌یه‌ك شێوه‌یه، به‌ڵام دوو نرخی جیاوازه‌و له‌هه‌ردوو دوڵاتیش ناتوانێت ته‌مه‌نی نه‌خۆش درێژبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مریكی، نرخی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن له‌نێوان ئهمریكاو كه‌نه‌دا بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رسوڕمان، چونكه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و جۆره له‌شێرپه‌نجه له‌كه‌نه‌دا تێچووه‌كه‌ی شه‌ش هه‌زارو 195 دۆلاره، كه‌چی له‌ئه‌مریكا هه‌مان ئه‌و جۆره چاره‌سه‌ره‌ی كه‌نه‌دا به‌كارده‌هێندرێت به‌ڵام تێچووه‌كه‌ی 12 هه‌زارو 345 دۆلاره.
ئه‌وه‌ی بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی چاره‌سه‌ری ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه لهكهنهداو ئه‌مریكا ته‌واوی جیاوازه، كه‌چی له‌هه‌ردوو وڵات ماوه‌ی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه له‌ژیان نزیكه له‌یه‌كه‌وه، بۆ نمونه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ئه‌مریكا چانسی مانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌ژیان 21 مانگ‌و چوار ڕۆژه، له‌به‌رامبه‌ردا له‌كه‌نه‌دا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كه‌سه‌كه له‌ژیان پاش چاره‌سه‌ر 22 مانگ‌و 1 ڕۆژه.
ڕ. ج