ریهانا لەملیاردێرە سعودییەكە جیادەبێتەوە

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ریهانای گۆرانی بێژی ئەمریكی، كۆتایی بەو پەیوەندییە خۆشەویستییە هێناوە، لەگەڵ ملیاردێری سعودی حەسەن جەمیل هەبوو.

ریهانای گۆرانی بێژی ئەمریكی، ماوەی ساڵێكە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ملیاردێری حەسەن جەمیل هەبوو، بەم دوایانە بەتەواوی كۆتایی پەیوەندییە خۆشەویستییەكە هێناوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە ریهانا هۆكاری جیابوونەوەی ناوبراو لەگەڵ ئەو ملیاردێرە سعودییە بۆ حەسەن جەمیل دەگەڕێتەوە، كە نەیوستووە هاوسەرگیری لەگەڵ بكات.

حەسەن جەمیل، بەرێوەبەری ئیداری كۆمپانیای "عەبدوللەتیف جەمیل"ەو كە یەكێكە لەگەورەترین كۆمپانیا بازرگانییەكانی جیهان‌و مافی دابەشكردنی بەرهەمە ئۆتۆمبیلییەكانی كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی لەسعودییەو حەوت وڵاتی عەرەبی هەیە.

هـ ـ ح