نرخی بلیتی ئاهەنگەكەی شیرین لەسعودییە دەفڕێت

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولوەهابی كچە گۆرانبێژی میسری، بۆ یەكەم جار ئاهەنگێكی گۆرانی وتن لەسعودییە رێكدەكان.

شیرین عەبدولوەهاب لەمانگی حوزەیران ئاهەنگەكە لەسعودییە ساز دەكات ، ئەوەش لەشاری "الملك عبد الله الاقتصادی"ی‌و لە 19ی مانگ.

بەپێی خستەی راگەیەنراوی ئاهەنگەكە كۆمپانیای "فیرجین میغاستور" ئاهەنگەكە رێكدەخات‌و نرخی بلیتی بەشداری لەو ئاهەنگە لە 400 ریاڵ سعودی بدەستپێدەكات‌و بەرزترین نرخی دەگاتە 2200 ریاڵ.

شیرین لەبارەی ئاهەنگەكە رایگەیاندووە، كە هیوادارە رۆژی ئاهەنگەكە بەدیداری سعودییەكان شاد بێت‌و داواشی كردووە بەشدارییەكی گەورەیان هەبێت، بۆ ئەوەی ئاهەنگێكی خۆش ساز بكەن.

هـ ـ ح