میوانداری ملیاردێرەكان.. 3.3 ملیۆن دۆلار بۆ یەك ئێوارەخوان

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وارن بافیت ملیاردێری بەناوبانگی جیهانی، بڕی 3.3 ملیۆن دۆلاری لەیەك ئێوارەخوان خەرجكردووە.

وارن بافیت ملیاردێر ئەو ئێوارە خوانەی بۆ دامەزرێنەری دەزگای بیركشایر هاساوای رێكخستووە، كە بەهای خوانەكە ئەو بڕە پارە زۆرە بووە.

ملیاردێرەكە بەهۆی دەرچوونی پرۆژەیەكی گەورە ئەو ئێوارە خوانەی سازكردووە، كە جگە لەو دوو كەسە حەوت كەسی تریش لەئێوارە خوانەكە میوان بوون.

ئێوارە خوانەكە لەچێشتخانەی "سمیس ئاند ولینسكی ستیك هاوس" لە مانهاتنی ئەمریكا رێكخراوەو بەهۆی زۆری تێچووەكەی بووەتە جێگەی مشتومڕی میدیاكانی ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح