30 ساڵ.. بەتەمەنترین پشیلەی سەر رووی زەوی

هەمەڕەنگ

03/06/2018‌ 376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پشیلەیەك، كە ناوی  (Rubble) یە، لەگەڵ خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا میشێل فۆستەر دەژی، كە بەتەمەنترین پشیلەی جیهانە.

ئەو پشیلەیە لەمانگی ئایاری ساڵی 1988 لەلایەن خانەوادەی شاهانەیی بەخێودەكرێت، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی The Daily Star ئەمریكی.

ئەو پشیلەیە ئێستا تەمەنی گەیشتووەتە 30 ساڵ، كە ئەوەش هەمان تەمەنی پشیلەیە، كە ناوی لەكتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان هەیەو ناوی "سكۆتەر".

ریبلا پشیلەیەكی جوانەو ئێستا بەهۆی بەرزی تەمەنی مەترسی لەسەر ژیانی هەیەو جوڵەی كەمبووەتەوەو لاوازیش بووە.

بەتەمەنترین پپشیلە تائێستا تۆماركرابێت، پشیلەیەك بووە بەناوی "نوتمیج"، كە تەمەنی 32 ساڵ بووەو ساڵی رابردوو لەژیاندا نەماوە.

هـ ـ ح

بەپەلە