سەرچاوە گەردوونناسییەكان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریدەكەن

جیهان

03/06/2018‌ 9920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند سەرچاوەیەكی گەردوونناسی یەكەم رۆژی  جەژنی رەمەزانیان دیاریكرد، كە رۆژی 15ی ئەم مانگەیە.

كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردەوە، حاتەم عودە سەرۆكی پەیمانگەی نیشتمانی میسری بۆ لێكۆڵینەوەی گەردوونی رایگەیاندووە، رۆژی 15ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

حاتەم بڵاویشیكردەوە، كە رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت، لەدوای 29 رۆژ مانگی نوێ‌ لەدایك دەبێت‌و دەبێتە مانگی شەوال.

رۆژی 17ی مانگی رابردوو یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو، كە بەشێك لەسەرچاوە ئاینییەكان باس لەوە دەكەن، رەمەزانی ئەمساڵ رۆژێكی لێخوراوە.

هاوكات خالد زەعاق شارەزای گەردوونناسی سعودییە رایگەیاندووە، كە رۆژی 15ی ئەم مانگە دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

هـ ـ ح