شارپرێس:
به‌ده‌ر له‌و ڕێگه
نایاساییانه‌ی كه زۆر كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویسته‌وه پێیده‌گه‌نه وڵاتانی
ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، چه‌ندین ڕێگه‌ی یاسایش هه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا
كه‌سێك ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێك.
زیاتر له 20 وڵاتی
جیهان له‌به‌رامبه‌ر وه‌به‌رهێنان له‌وڵاته‌كانیان ئاماده‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌كانیان
بده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن، بڕی پاره‌كه‌ش له 100 هه‌زار دۆلاره‌وه
تا زیاتر له‌ملیۆنیك دۆلار ده‌ستپێده‌كات.
بۆ نمونه له‌دورگه‌كانی
كاریبی به‌ده‌ستهێنان ڕه‌گه‌زنامه‌و مافی په‌نابه‌رێتی ئاسانه، چونكه به‌گوێره‌ی
یاسای ئه‌و وڵاته هه‌ركه‌سێك به‌به‌های 150 هه‌زار دۆلار هاوكاریی بداته سندوقی
دارایی وڵات، ئه‌وا ده‌توانێت ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستبهێنێت.
په‌یوه‌ست به‌وڵاتانی
ئه‌وروپاوه، نیوه‌ی ئه‌و وڵاتانه خاوه‌نی پڕۆگرامی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه به‌رامبه‌ر
پاره‌و وه‌به‌رهێنانن، بۆ نمونه ماڵتا به‌رامبه‌ر به‌خشینی بڕی 675 هه‌زار یۆرۆ
به‌سندوقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی، هه‌روه‌ها كڕینی خانوبه‌ره به‌به‌های
350 هه‌زار یۆرۆ له‌و وڵاته، ئاماده‌یه ڕه‌گه‌زنامه ببه‌خشێت.
له‌قوبروس به‌ده‌ستهێنانی
ڕه‌گه‌زنامه به‌رامبه‌ر پاره ده‌گاته نزیكه‌ی ملیۆنێك یۆرۆ، به‌ڵام له بولگاریا
ده‌توانیت به 500 هه‌زار یۆرۆ ببیته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته.
له‌لاتیڤیا هه‌ر
كه‌سێك به‌به‌های 65 هه‌زار یۆرۆ وه‌به‌رهێنان بكات ده‌بێته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی
لاتیڤی، له‌وڵاتی یۆنانیش به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی، به‌رامبه‌ره
به‌كڕینی موڵكێك به‌به‌های 250 هه‌زار یۆرۆ.
به‌ڵام له‌ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و پڕۆگرامه ته‌واو جیاواز‌و گرانتره له‌ئه‌وروپا،
چونكه ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر به‌خشینی گرین كارت-ی وڵاته‌كه‌ی، داوای وه‌به‌رهێنان
به‌به‌های نیو ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، پاشان كه‌سه‌كه دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بیته خاوه‌نی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی.
له‌كه‌نه‌دا بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته، ده‌بێت به‌به‌های زیاتر له‌ملیۆنێك دۆلار
وه‌به‌رهێنان بكه‌یت، هاوكات له‌نیوزله‌نداش بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی مافی په‌نابه‌رێتی‌و
پاشان ڕه‌گه‌زنامه‌ی نیوزله‌ندی، ده‌بێت به‌به‌های 10 ملیۆن دۆلاری نیوزله‌ندی وه‌به‌رهێنان
بكه‌یت.
ڕ . ج