جگەرەی ئەلیكترۆنی مەترسییە بۆ سەر تەندروستی منداڵان‌و گەنجان

هەمەڕەنگ

04/06/2018‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان هۆشداری-یاندا لەمەترسییەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی، بەتایبەتی بۆ سەر تەندروستی منداڵان‌و گەنجان.

كۆمەڵێك لەپزیشكانی جیهان، توێژینەوەیەكیان لەگۆڤاری "European Respiratory Journal" بڵاوكردووەتەوەو تێدا باس-یان لەمەترسییەكانی جگەرەی ئەلیكترۆنی كردووە.

بەپێی توێژینەوەكە، جگەرەی ئەلیكترۆنی لەرێگەی ئامێرەكەیەوە مەترسی دروستدەكات، بەتایبەتی لەكاتی هەڵە بەكارهێنان‌و زۆر گەرمكردنی، كە زۆرجار منداڵان‌و گەنجاو ئەو كارە دەكەن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو كەسەی جگەرەی ئەلیكترۆنی دەكێشێت، زیاتر هۆگری كێشانی دەبێت، وەك لەو كەسەی جگەرەی ئاسایی دەكێشێت.

هـ ـ ح