نەخۆشی میلانیا لەكۆبوونەوەی لوتكەی ئەمریكاو كۆریای باكوور بێبەش دەكات

جیهان

04/06/2018‌ 1115 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لە دوو بۆنە ئامادە نابێت، كە بۆنەكان بەبۆنەی گرنگی سیاسی‌و مێژووی ئەمریكا دەناسێنرێت.

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، كە میلانیا ترامپ ناتوانێت یاوەری سەرۆكی ئەمریكا بكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور لەسەنگافورە.

كۆشكی سپی بڵاویشیكردەوە، كە میلانیا لەكۆبوونەوەی لوتكەی وڵاتانی پیشەسازی گەورە لەسەنگافورە ئامادە نابێت، كە لەدوو هەفتەی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

میلانیا لەكۆبوونەوەی لوتكەی پیشەسازی رابردوو، كە لەئیتالیا بەرێوەچوو، ئامادە بوو، وەك خانمی یەكەمی ئەمریكا.

هۆكاری بەشدارینەكردنی میلانیا، كێشەی تەندروستی-یە، كە ناوبراو لە 14 مانگی رابردوو نەشتەرگەری كورچیلەی بۆ كراو لە 19ی هەمان مانگ نەخۆشخانەی بەجێهێشت.

هـ ـ ح