وڵاتێكی عەرەبی خراپترین رێگەوبانی لەسەر ئاستی جیهان هەیە

جیهان

05/06/2018‌ 7019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك بۆ ساڵەكانی 2017-2018 ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوكردەوە، كە باشترین‌و خراپترین رێگەوبانیان لەسەر ئاستی جیهان هەیە.

لیستەكە لە 137 وڵات پێكهاتووەو پێوەری 1 بۆ 7ی داناوە، بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی خراپترین‌و باشترین رێگەوبانن.

بەپێی توێژینەوەكە، وڵاتی مۆریتانیای عەرەبی خاوەنی خراپترین رێگەوبانە لەسەر ئاستی جیهان، كە تەنیا دوو خاڵی وەرگرتووە، لەدوای ئەو كۆنگۆی دیموكرات‌و هایتی (2.1 خاڵ) دێت.

پلەی چوارەم‌و پێنجەمیش بۆ مەدغشقەر و غینیا (2.2 خاڵ ) دێت‌و یەمەن (2.3)، پاراگوای (2.4 خاڵ) و ئۆكرانیا (2.4 خاڵ) و مۆزەمبیق (2.5 خاڵ) و مۆلدوفا (2.5 خاڵ) لەپلەكانی دواتر دێن.

هەرچی پلە باشەكانیش ئیماراتی عەرەبی لەپلەی یەكەم بە (6.4 خاڵ)‌و سەنغافورە (6.3 خاڵ) و سویسرا (6.3 خاڵ) و هۆنگ كۆنگ (6.2 خاڵ) و هۆڵەندا (6.1 خاڵ) و ژاپۆن (6.1 خاڵ) و فەرنسا (6 خاڵ) و پرتوگال (6 خاڵ) و نەمسا (6 خاڵ) و ئەمریكا (5.7 خاڵ) دێن.

هـ ـ ح