ئەنغام وەك یەكەم كچە هونەرمەند لەجەژن گۆرانی لەسعودییە دەڵێت

جیهان

05/06/2018‌ 574 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی میسری ئەنغام وەك یەكەم كچە گۆرانی بێژ لەرۆژانی جەژنی رەمەزان ئاهەنگی گۆرانی لەسعودییە رێكدەخان.

ئەنغام بەپشتگیری دەستەی رۆشنبیری سعودییە لەسێ‌ رۆژی جەژنی رەمەزان گۆرانی دەڵێت، بەوەش دەبێتە یەكەم كچە گۆرانی بێژ لەو وڵاتە لەرۆژی جەژن گۆرانی بڵێت.

ئەنغام لەو بارەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" بانگێشتی هەوادارانی كردووە، بۆ ئەوەی بەشداری ئاهەنگی گۆرانی وتنەكەی بكەن.

ئەو گۆرانی بێژە سعودییە لەشاری ریازی پایتەختی سعودییە ئاهەنگەكەی رێكدەكات‌و چاوەڕێدەكرێت خەڵێكی زۆر بەشداری بكەن.

هـ ـ ح