ئابڕووچوونێكی تری فەیسبووك.. زانیارییە كەسییەكانی داوەتە 60 كۆمپانیا

جیهان

05/06/2018‌ 804 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئابڕووچوونێكی تری كۆمپانیای فەیسبووكی ئەمریكی ئاشكرابوو، كە خاوەنی گەورەترین تۆڕی كۆمەڵایەتییە لەسەر ئاستی جیهان.

ئابڕووچوونەكەی فەیسبووك خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، كە زانیارییە كەسییەكانی بەشداربووەكانی داوەتە 60 كۆمپانیای جیهانی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە كۆمپانیای فەیسبووك لەماوەی رابردوو رووبەڕووی ئابڕووچوونێك بووەوە، كە زانیارییە كەسییەكانی دابووەوە كۆمپانیایەكی بەریتانی لەو بارەوە لێپرسینەوە لەكۆمپانیاكە كرا.

رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" ئاشكرایكردووە، فەیسبووك زانیارییەكانی ئەم جارەی بەكۆمپانیا ئەلیكترۆنییەكان داوە، بۆ ئەوەی ئەو كۆمپانیایانە، زانیاری لەبارەی بەكارهێنەرانی فەیسبووك دەست بكەوێت.

هـ ـ ح