یەكەم دەركەوتنی میلانیا ترامپ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری

جیهان

05/06/2018‌ 2687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میلانیا ترامپ، خانمی یەكەمی ئەمریكا، رۆژی دوو شەممە لەكۆشكی سپی دەركەوت‌و كەوتە بەر چاوی كامێرای میدیاكان.

دەركەوتنەكەی میلانیا ترامپ لەو رۆژەدا یەكەم دەركەوتنی بوو، ئەوەش دووای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ كورچیلەكانی كرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، میلانیای تەمەن 48 ساڵ لە 24 رۆژی رابردوو هیچ دەركەوتنێكی نەبوو، كە لەو ماویەدا چارەسەری پزیشكی بۆ كراوە.

میلانیا لە 14 مانگی رابردوو نەشتەرگەری كورچیلەی بۆ كراو لە 19ی هەمان مانگ نەخۆشخانەی بەجێهێشت‌و ئێستا دۆخی تەندروستی بەرەو باش بوون چووە.

هـ ـ ح

بەپەلە