ڤیدیۆ.. شوێنی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری دەگۆڕێت بۆ گۆڕەپانی جەنگ

جیهان

06/06/2018‌ 1818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، كە تێدا شەڕی نێوان چەند كەسێك لەئیرلەندا دەبینرێت.

شەڕەكە لەنێوان چەند كەسێك روویداوە، كە بانگهێشتكراون بۆ ئاهەنگێكی هاوسەرگیری ‌و لەئاهەنگەكەدا شەڕ دروست بووە.

لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت لەشەڕەكەدا چەند كەسێك بەتوندی لەیەك دەدەن، بەشێوەیەك وەك ئەوەی لەیاریگایەكی بۆكسێن رووبەڕووی یەك بووببنەوە.

هـ ـ ح