پاریس.. پاشماوەی دەیناسۆرێك بەزیاتر لەدوو ملیۆن یۆرۆ دەفرۆشرێت

جیهان

06/06/2018‌ 769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاشماوەی دەیناسۆرێكی دەگمەن بەنرخێكی خەیاڵی لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا فرۆشرا.

پاشماوەی ئەو دەیناسۆرە لەزیادكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا، كە نرخەكەی زیاتر بووە لەدوو ملیۆن یۆرۆ، (2.3 ملیۆن دۆلار).

مێژووی ژیانی ئەو دەیناسۆرە بۆ 150 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، كە لەویلایەتی وایومنگ لەئەمریكا لەساڵی 2013 دۆزراوەتەوە.

پاشماوەی دەیناسۆرەكە، 70%ی تەواوی پێكهاتەكەیەتی‌و ئێستا كار بۆ ئەوە دەكرێت تەواوی پێكهاتەكەی بدۆزێتەوە، بۆ ئەوەش گەڕان بەردەوامە.

هـ ـ ح