شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی دەزگای هاریكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە (GBDCC)، رێژەی تووشبوون بەشێرپەنجە رووی لەزیادبوون كردووە.
هەر بەپێی توێژینەكە رێژەی تووشبوونەكە لەسەر ئاستی جیهان، بۆ 30% زیاد بووە، ئەوەش لەماوەی 10 ساڵی رابردوو، كە نیگەرانی لای دەزگاكە دروست كردووە.
توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە لەساڵی 2016 زیاتر لە 17 ملیۆن كەس تووشی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بووە ، كە لەو رێژەیە 8.9 ملیۆن كەس بەهۆی نەخۆشییەكە مردوون.
توێژینەوەكە هۆكاری زیاتربوونی نەخۆشییەكانی شێرپەنجەی بۆ خراپی ژینگەو بەكارهێنانی خواردنی خراپ گێڕاوەتەوە.
هـ ـ ح