قژ كاریگەری نەرێنی لەسەر بەكارهێنانی مۆبایلی زیرەك دەبێت

جیهان

06/06/2018‌ 693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی قژ كاریگەری نەرێنی لەسەر بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكان دەبێت‌و زیان بەمێشك دەگەیەنێت.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، بەهۆی بەركەوتنەكانی قژ، بەتایبەتی لەكچاندا، ناوەندێكی گواستنەوە لەنێوان مۆبایلە زیرەكەكان‌و مێشكی مرۆڤ دروست دەبێت.

توێژینەوەكە باس لەوەش دەكات، كە ئەو گواستنەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی لەناو مێشك كۆمەڵێك گۆڕانكاری كیمیایی رووبدات، كە ئەو گۆڕانكارییانە زیان بەمێشك دەگەیەنێت.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، كە دەبێت لەكاتی بەركارهێنانی مۆبایل دەبێت رێگری بكرێت لەبەركەوتنی قژ بەۆبایلە زیرەكەكان، بەتایبەتی شاشەی مۆبایلەكان.

هـ ـ ح