بومەلەرزەیەكی بەهێز دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر لەندەن

جیهان

06/06/2018‌ 8447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی كۆلیژی لەندەنی ئیمپراتۆری لەپایتەختی بەریتانیا پێشبینی روودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لەشارەكە دەكەن.

بەپێی پێشبینییەكان ئەو بومەلەرزە بەم نزیكانە روودەدات‌و گەورەترین بومەلەرزە دەبێت لەمێژووی شارەكە روویدابێت، كە گورەكەی زۆر بەهێز دەبێت.

زاناكان كاتی روودان‌و گوڕی بومەلەرزەكەیان دیارینەكردووە، بەڵام پێشبنی ئەوەشیان كردووە، دەبێتە وێرانكردنی زۆرێك لەشارەكە.

لەماوەی پێنج ساڵی رابردوو چەند بومەلەرزەیەك لە لەندەن روویداوە، كە گورەكانیان لەنێوان 2.5 بۆ 3.7 پلەی رێختەر بووە، بەڵام پێشبینی ئەوەش كراوە گوڕی ئەو بومەلەرزەیە لەوە زیاتر بێت.

بەهێزترین بومەلەرزە، كە تائێستا لەشاری لەندەنی دابێت گوڕەكەی 5.5 پلەی رێختەر بووە، كە ئەوەش لەساڵی 1580 روویداوە.

هـ ـ ح