ئەو وێنە سێڵفی-یەی ئیتالییەكانی تووڕە كردووە (+ ڤیدیۆ)

جیهان

06/06/2018‌ 4215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لەئیتالیا وێنەی پیاوێكیان بڵاوكردووەتەوە، كە ئەو وێنەیە توڕەبوونی ئیتالییەكانی بەدواوە هاتووە.

لەوێنەكەدا دەركەوێت لەوكاتەی لەسەر هێڵێكی شەمەندەفەر رووداوێك روویداوەو كەسێك لەزەویدا كەوتووە، ئەو پیاوە وێنەیەكی سێڵفی گرتووەو دەستی وەك ئاماژەی سەركەوتن بەرزكردووەتەوە.

بەهۆی ئەوەی ئەو كەسە لەو كاتەدا نەدەبوو ئەو وێنەیە بگرێت، تووڕەیەكی زۆر لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروستبووەو رەخنەی توندی لێگراوەو تەنانەت هێرشی تریش كراوەتە سەری.

هـ ـ ح