شارپرێس:
ڕیكۆردی گه‌رمترین شاری جیهان له‌ئێستادا كه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی وه‌رزی گه‌رماكه‌ی هاوین ده‌ستیپێنه‌ركردووه، له‌سعودییه تۆماركرا.
ده‌سته‌ی ژینگه‌ی سعودییه ئاشكرایكرد، پارێزگای ئه‌حسا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی سعودییه، ڕیكۆردی گه‌رمترین شوێنی جیهانی له‌ئێستادا تۆماكردووه، كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 48 پله‌ی سه‌دی.
ئێستا كه سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه له‌سعودییه وه‌ك ناوه‌ڕاستی هاوین وایه، چونكه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما بۆ زیاتر له 50 پله له‌زۆریك له‌شاره‌كانی ئه‌و وڵاته به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی كه‌شناسی ئه‌و وڵاته، هاوینی ئه‌مساڵی سعودییه یه‌كێك ده‌بێت له‌هاوینه زۆر گه‌رمه‌كان، له‌ئێستاشه‌وه هۆشداریی دراوه‌ته هاوڵاتیانی سعودیی.
ڕ . ج