شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، فشاری كار و كاری تاقه‌تپڕوكێن، ڕێژه‌ی مردنی پێشوه‌خت‌و زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار له‌پیاواندا زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه، ئه‌و پیاوانه‌ی كه كاره‌كانیان تاقه‌تپڕوكێنه‌و فشاری زۆری تیادایه، ده‌بێته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردنی پێشوه‌خته له‌پیاواندا شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ئافره‌تان به‌رزده‌كاته‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕای وه‌رزش‌و په‌یڕه‌ویكردن له سیستمی خۆراكیی ته‌ندروست، به‌ڵام فشاری زۆری كار نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌مه‌ترسییه‌كانی مردنی پێشوه‌خت و زۆر نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار دوربێت.
ئه‌و پزیشكانه‌ی له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان له‌و كه‌سانه كردووه، كه كاره‌كانیان فشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ری تیادایه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و كاره له‌سه‌ر ته‌ندروستییان كه‌مبێته‌وه.
ڕ . ج