لەهەموو شوێنێك درەخت.. چەند وێنەیەكی مەملەكەتی سەوز

هەمەڕەنگ

09/06/2018‌ 1555 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەهەموو شوێنێك درەخت هەیە، لەتەواوی شوێنەكان زەوزایی هەیە، ئەوە وێنەی گوندی هۆتوان لەدوورگەی شنجشان لەهەرێمی چجیانگ لەرۆژهەڵاتی چین.

گوندی هۆتوان بەهۆی زۆری درەخت بە مەملەكەتی سەوز ناسراوە، كە سەوزاییەكەی بەشێوەیەك چڕە، دانیشتوانەكەی ساڵانەكە بەجێیانهێشتووە.

ئێستا بەهۆی ئەوەی سەوزایی ئەو گوندە زۆرەو دیمەنێكی جوانی بەو ناوچەیە بەخشیوە، بووەتە ناوچەیەكی گەشتیاری‌و ساڵانە هەزارەها كەس سەردانی دەكەن.