كیم كارداشیان بەهۆی دەركەوتنە وروژێنەرەكانی خەڵاتێك وەردەگرێت

هەمەڕەنگ

09/06/2018‌ 1423 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی، خەڵاتی یەكەمی دیزانی لەبواری جلوبەرگ وەرگرت.

كارداشیان لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو رایگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی زۆربەی دەركەوتنەكانی جلوبەرگی وروژێنەر لەبەردەكات، بۆیە ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە.

ئەو ئەستێرە تەلەفزیۆنییە شانازی بەوەرگرتنی خەڵاكە كردو راشیگەیاند، بەهۆی ئەو دەركەوتنانەشی شۆڕشێكی لەجەستەی خانمان كردووە.

كیم كارداشان لەساڵی 2014 دەركەوتنێكی جیاوازی هەبوو، ئەوەش دوای ئەوەی وێنەی بەرووتی لەسەر بەرگری گۆڤاری "فۆگ" بڵاوكرایەوەو ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ناوبانگی زیاتر پەیدا بكات.

هـ ـ ح