شارپرێس:
ژماره‌یه‌ك زانای ژاپۆنی هۆشدارییاندا له‌كاته‌كانی خه‌و، كه كورتی یاخود زیاده‌ڕه‌ویكردن له‌خه‌وتندا، هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی بۆسه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه.
ژماره‌یه‌ك زانای ژاپۆنی له‌توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌گۆڤاری Journal of the American Geriatrics Society بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر له پێنج كاتژمێر ده‌خه‌ون، مه‌ترسی توشبوونیان به‌نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌و مردنی پێشوه‌خت لێده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌كه ماوه‌ی 10 ساڵی خایاندووه‌و له‌سه‌ر هه‌زارو 517 كه‌س ئه‌نجامدراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خه‌وتن به‌تایبه‌تی له 10 كاتژمێر زیاتر، هه‌مان ئه‌و زیانانه‌ی هه‌یه، كه دوچاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه كه‌م ده‌خه‌ون.
زاناكان ڕێنماییانداوه له‌وه‌ی كاته‌كانی خه‌وتن ده‌بێت له‌نێوان 6 بۆ 10 كاتژمێر بێت له‌شه‌و و ڕۆژێكدا.
ڕ . ج