خەرجی كۆبوونەوەی لووتكەی نێوان ترەمپ و كیم ٢٠ ملیۆن دۆلارە

جیهان

11/06/2018‌ 835 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەرجی لووتكەكەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون كە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لە سینگاپور بەڕێوبچێت، نزیكەی ٢٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئەو وڵاتە دەكەوێت.

 بەپێی ھەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ ، سەرۆكوەزیرانی سینگاپور، لی ھسیان لوونگ رایگەیاندووە، لووتكەی نێوان ھەردوو سەرۆكەكە نزیكەی ٢٠ ملیۆن دۆلار خەرجی دەخاتە سەر وڵاتەكەی.

سەرۆكوەزیرانی سینگاپور، راشیگەیاند، ئەوان ئامادەن ئەم بڕە پارەیە بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاشتی خەرج بكەن. 

هەروەها رایگەیاند "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە زۆر بە گرنگ دەزانین، لەم باوەڕە داین، كە ئەم كۆبوونەوەیە دەرگای دەستەبەركردنی ئاشتی‌و سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەكاتەوە".

لوونگ ئەوەشی راگەیاندووە "ھەڵبژاردنی ئێمە بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتكەیە، نیشانەی رێزگرتنی سینگاپورە لە نێوەندی نێودەوڵەتی، ئێمە ئەم داوایەمان پێشكەش نەكردبوو، بەڵام ئەوان پرسیاریان لەئێمە كرد، ئێمەش قبوڵمان كرد".

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی كۆریای باكوور، كیم لە ١٢ی حوزەیران لە سینگاپور كۆدەبنەوە.


هـ ـ ح

بەپەلە