ئاهەنگی گۆرانی.. ئەلیسا بۆ یەكەم جار لەسعودییە دەردەكەوێت

هەمەڕەنگ

11/06/2018‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شانشینی سعودییە، ئاهەنگێكی گۆڕانی بۆ گۆرانیبێژی ناوداری لوبنانی ئەلیسا رێكدەخات.

ئاهەنگەكەی ئەلیسا رەزامەندی لەسەر دراوەو بڕیارە لەرۆژی 16ی ئەم مانگەو دووەم رۆژی جەژن، ئاهەنگەكە رێكبخرێت.

ئاهەنگەكەی گۆرانیبێژە لوبنانییەكە، لەناوەندی "الملك فهد السقافی" لەریازی پایتەختی سعودییە رێكدەخرێت، كە یەكەم جارە ئەلیسا لەو وڵاتە دەردەكەوێت.

لەهەمان رۆژی ئاهەنگەكەی ئەلیسا، گۆرانیبێژی میسریش، ئەنغام یەكەم ئاهەنگی گۆرانی لەسعودییە رێكدەخات.

هـ ـ ح