شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە، كە زەیتی داری چا، دەبێـە هۆی چارەسەری چەندین نەخۆشی لە لەشی مرۆڤ.
توێژینەوەكە لەلایەن زانایانی ئوستورالی ئەنجامدراوەو ئەوەشی دەرخستووە، كە لەكاتی خواردنی زەیتی داری چا چەندین بەكتریا لە لەشی مرۆڤ دەكوژرێت، بۆیە ئەوەش دەبێتە هۆی چارەسەری چەندین نەخۆشی.
هەروەها توێژینەوەكە، كە رۆژنامەی دەیلی مەیل ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو بەكتریانەی لەشیش، كە مەترسیدارنو دەبنە هۆی كوشتنی مرۆڤ.
توێژینەوەكە لەزانكۆی "جیمس كوك" ئەنجامدراوەو باسی لەوەش كردووە، ئەو زەیتەی بۆ چارەسەر بەكاردەهێنرێت، دەبێت زەیتی چای سروشتی بێت.
هـ ـ ح