شارپرێس:
یەكەم پەیمانگای نمایشی جلوبەرگ، بەتایبەتی جلوبەرگی خانمان لەوڵاتی ئیندۆنیسیا كراوەتەوە.
پەیمانگاكە لەناوەندێكی فێركردن پێكدێت، كە 140 خوێندكار داواكارییان كردووە لەو پەیمانگایە لەبواری نمایشی جلوبەرگ دەست بەخوێندن بكەن.
پەیمانگاكە سێ ساڵە پێش ئێستا كراوەتەوەو چالاكی هەیە، كە لەشاری باندۆنجی سێیەم گەورە شاری ئیندۆنیسیایە.
پەیمانگاكە مانگانە چالاكی تایبەتی بەجلوبەرگ دەبێتو تێدا نوێترین دیزاینەكانی جلوبەرگ نمایشبكرێتو دواتر دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.
هـ ـ ح