زانایان هۆشداری لەخەوی ماوە درێژ دەدەن

جیهان

12/06/2018‌ 748 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی ژاپۆنی هۆشداری دەدەن بەو مرۆڤانەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەو و رۆژدا دەخەون.

بەپێی توێژنەوەیەك، كە لەلایەن زاناكانەوە ئەنجامدراوە، ئەو كەسانەی لەشەو و رۆژدا زۆر دەخەون، ئەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت، بەتایبەتی ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 60 ساڵییەوەیە.

ناوەڕۆكی وێژینەوەكە لەگۆڤاری "Journal of the American Geriatrics Society" ی ئەمریكی بڵاوبووەتەوە، كە لەسەر 1517 كەس ئەنجامدراوە، كە ئەو كەسانە رۆژانە زیاتر لە 10 سەعات خەوتوون‌و ئەو مەترسییەیان لەسەر دروست بووە.

توێژینەوەكە باسی لەوەش كردووە، هەمان مەترسی بۆ سەر ئەو كەسانەش هەیە، كە كەم دەخەون، بەتایبەتی لەخوار شەش سەعاتی شەو و رۆژ.

هـ ـ ح