سەرنج زیاددەكات.. زانایان سوودی نوێ‌ لەقاوە دەدۆزنەوە

جیهان

12/06/2018‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی ویلایەتی ئۆهایۆ و زانكۆی كالیفۆرنیا سوودی نوێیان لەقاوەدا دۆزییەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی زانایانی هەردوو زانكۆ، مادەی كافاین، كە بە بڕێكی زۆر لەقاوەدا هەیە، دەبێتە هۆی سەرنجی زیاتر لەكاتی ئیشكردن.

گۆڤاری "Journal of Psychopharmacology " ناوەڕۆكی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە لەسەر 72 خوێندكاری هەردوو زانكۆ ئەنجامدراوەو گەیشتوون بەو ئەنجامە.

ئەو خوێندكارانەی بەشدارییان لەتوێژینەوەكە كردووەو لەتەواوی رۆژداو لەكاتی كاركردن سەرنجێكی زۆریان هەبووە بۆ كارەكانیان.

ئەو خوێندكارانە رۆژانە زیاتر لە 4 كوپ قاوەیان خواردووەتەوەو زۆر كاریگەری هەبووە لەسەر بیركردنەوەیان.

هـ ـ ح