ئێران لەرێگەی شەڕی ئەلیكترۆنی تۆڵە لەئەمریكاو ئیسرائیل دەكاتەوە

جیهان

12/06/2018‌ 1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی ستراتفۆری ئەمریكی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە باس لەوە دەكات ئێران دەیەوێت تۆڵە لەئەمریكاو ئیسرائیل بكاتەوە.

ئەو پێگە ئەمریكییە ئەوەی ئاشكراكردووە، كە بەرنامەكەی ئێران لەرێگەی شەڕی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت، كە دەیەوێت چەند دامەزراوەیەكی ئەلیكترۆنی ئەو دوو وڵاتە هاك بكات.

هەروەها ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، ئەو هەنگاوەی ئێران لەبەرانبەر هەوڵە سەربازییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیلە لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دژایەتی تاران ماوەیەكە دەستیان پێكردووە.

پێگەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە، كە لایەنی ئەمریكی‌و ئیسرائیلی لەبەرانبەر ئەو هەوڵەی ئێران بێدەنگ نابن، كاردانەوەیان دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەناوەڕۆكی كاردانەوەكان بكات.

هـــ ـ ح