ڤیدیۆ.. هاوشێوەكانی ترامپ‌و كیم بە 10 دۆلار وێنەی سیڵفی دەگرن

جیهان

12/06/2018‌ 1407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوشێوەكانی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكاو كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور، سەردانی ناوەندێكی بازرگانیان لە سەنگافورە كرد.

ئەو ناوەندی هاوشێوەكانی كیم‌و ترامپ سەردانیان كردووە، ناوی ناوەندی بۆگیس جانكشنی بازرگانی بووە، كە خەڵێكی زۆر پێشوازییان لێكردن.

لەكاتی پێشوازی خەڵك خواستێكی زۆر هەبوو، بۆ ئەوەی وێنەی سێلفی-یان لەگەڵ بگیرێت، ئەوانیش بۆ هەر وێنەیەك 10 دۆلاریان وەردەگرت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەسەنگافورە هەردوو سەرۆكی ئەمریكاو كۆریای باكوور دوای ململانێیەكی زۆر كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

هـ ـ ح

بەپەلە