كیم فڕۆكە تایبەتەكەی سەرۆك وەزیرانی چینی بۆ گەشتەكەی بەكارهێناوە

جیهان

12/06/2018‌ 7000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكوور، فڕۆكە تایبەتەكەی سەرۆك وەزیرانی چین لی كی چیانگی بەكارهێناوە بۆ گەشتەكەی سەنگافورە.

كیم جۆنگ-ئۆن رۆژی یەك شەممەی رابردوو سەردانەكەی بۆ سەنگافوورە ئەنجامدا، ئەوەش بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا.

ئەو فڕۆكەی كیم بەكاریهێناوە، سەر بەدەزگای فڕۆكەوانی چینی لەجۆری بۆینگ 747 بووە، ئەوەش بەهۆی خراپی فڕۆكە تایبەتەكەی خۆی.

فڕۆكەكەی كیم ناوی (چاممای-1)یە، بۆ سەلامەتی گیانی خۆی‌و تیمە یاوەرەكەی ئەو فڕۆكە چینییەی بەكارهێناوە، چونكە فڕۆكەكەی خۆی باش نییە.

سەرۆكی كۆریای باكوور فڕۆكەكەی سەرۆك وەزیرانی چینی بەرێككەوتنێك لەگەڵ شی جین بینگی سەرۆكی چین بەكارهێناوە.

فڕۆكەی "چاممای-1" لەجۆری "ئالیوشن- 62 ئێم" لەلایەن یەكێتی سۆڤێتەوە دروستكراوە، كە تەنیا توانای بڕی 10 هەزار كیلۆمەتری هەیە.

هـ ـ ح