ڤیدیۆ.. ترامپ ئۆتۆمبیلە لیمۆزینەكەی پێشانی كیم دەدات

جیهان

12/06/2018‌ 11553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ئۆتۆمبیلە لیمۆزینە تایبەتەكەی پیشانی كیم جۆنگ ئۆنی سەرۆكی كۆریای باكووردا.

دۆناڵد ترامپ لەپەراوێزی كۆبوونەوەی لوتكەی لەگەڵ كیم جۆنگ ئۆنگ لەسەنگافوورە، ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی خۆی پیشانی سەرۆكی كۆریای باكووردا.

ئاژانسی ئەی پی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوەو لەسەری نووسیوە، ترامپ ویشتوویەتی، بە پیشاندانی ئۆتۆمبیلەكەی خۆی، بەكیم بڵێت، ئەوان چ جۆرە ئۆتۆمبیلێك بۆ كاروباری سەرۆكایەتی بەكاردەهێنن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەسەنگافوورە دۆناڵد ترامپ‌و كیم جۆنگ ئۆن كۆبوونەوە، كە لەدوای كۆبوونەوەكە هەردوولا یاداشتێكی لێكتێگەیشتیان واژووكردو ئەو كۆبوونەوەیەك بەكۆبوونەوەی مێژوویی ناودەبێت.

هـ ـ ح