وێنە.. شاجوای عێراق لەئیسرائیل شلەی بامێ‌ دەخوات

هەمەڕەنگ

12/06/2018‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەیەكی ئیسرائیلی چەند وێنەیەكی شاجوانی عێراق سارە عەیدانی بڵاوكردەوە، كە سەردانی ئەو وڵاتەی كردووە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە سارە عەیدان بۆ سەردانی شاجوانی ئیسرائیل ئادار جاندیلسمان سەردانی وڵاتەكەی كردووە.

هەروەها ئەوەی بڵاوكردووەتەوە، شاجوانی عێراق سەردانی بازارێكی یەهودییەكانی لەقودس كردووەو لەناو چێشتخانەیەكی عێراقی شلەی بامێی خواردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشترو لەكاتی مەراسیمی دیاریكردنی شاجوانی جیهان، شاجوانی عێراق‌و ئیسرائیل پێكەوە دەركەوت‌و دەركەوتنەكەشیان كاردانەوەی زۆری دروستكرد.