سه‌رچاوه: الجزیره.. وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه
..د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
1979: سڵه‌مینه‌وه‌و نزیك بوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی
شۆرشی ئیسلامی له ئێران، له‌و كاته‌دا تاران هه‌وڵی ناردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی شۆرشه‌كه‌ی
ده‌دا.
1980: قۆناغی گرژبوون و ئاڵۆزی ده‌ستی پێكرد، پاش هه‌ڵگیرسانی
جه‌نگی (ئێرانی- عێراقی).
1981: دامه‌زراندنی (ئه‌نجومه‌نی هاریكاری) عه‌ره‌بی، كه
ئامانج لێی به‌ده‌ستهێنانی رێكخستن و په‌یوه‌ندی تۆكمه بوو له نێوان ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تا راده‌ی یه‌كبونێكی ته‌واوه‌تی..
1987: ده‌ست به‌سه‌راگرتنی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له
تاران و پچڕانی په‌یوه‌ندی نێوانیان تاكو
ساڵی 1991.
1990: هێمنی و له‌سه‌رخۆبوون، له‌كاتی داگیركاری عێراق
بۆسه‌ر شانشینی كوێت له (2ی ئاب/ 1990).
1997: باش بوونی په‌یوه‌ندی ئێرانی – له‌گه‌ل شانینه‌كانی
كه‌نداوی عه‌ره‌بی به شێوه‌یه‌كی گشتی، له ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتنی (محمد خاته‌می)
بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی، كه خاوه‌نی سیاسه‌تی (ره‌واندنه‌وه‌ی نائارامیه‌كان)
بوو.
2003: پێدانی ئیداره‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه
به شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بوه هۆی زیاتر بوونی ترسی شانشینی سعودیه بۆ
ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی..
2005: گه‌ڕانه‌وه‌ی ناساقامگێری له په‌یوه‌ندی نێوانیان
به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی باڵی پارێزگاره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆكایه‌تیدا..
2007: ده‌ستێوه‌ردانی
سعودیه له كاروباری عێراقدا به‌هۆی سونه‌كانه‌وه په‌وه‌یندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولای
زیاتر ئاڵۆز كرد..
2011: سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كان له به‌حره‌ین، چونه
ژوره‌وه‌ی هێزی (درعی جه‌زیره) كه له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو)
دروست كراوه بۆ پاراستنی ئاسایش بۆ ناو (مه‌نامه)، هه‌روه‌ها تاوانبار كردنی
تاران له تێوه‌گلان له كاروباری به‌حره‌ین..
ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیی، كاتێك ویستیان سه‌فیری سعودیه له (واشنتن/ عادل جوبه‌یر) تیرۆر بكه‌ن .
هه‌ڵگیرسانی شۆرشی سوریا و پشتگیری كردنی تاران له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له بواره‌كانی سیاسی، سه‌ربازی، ماددی، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولای ئاڵۆز كرد..
2014: تاوانباركردنی ئێران به فه‌راهه‌م كردنی پاڵپشتی ته‌واوه‌تی
بۆ چه‌كدارانی (حوسی)، كه رۆژی 21ی ئه‌یلول ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای حكومه‌ت و
وه‌زارته‌كان و شوێنه ستراتیجیه‌كانی له نمونه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی له (سه‌نعا)دا
گرت..
2015: ئێران گوتاری سیاسی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات پاش
ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌موزدا رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا
(5+1) واژو كرد‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هینا.
له 26ی ئادار: به‌سه‌رۆكایه‌تی شانشینی سعودیه‌و ده ده‌وڵه‌ت ده‌ست به پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی كرا به‌ناوی (عاصفة الحزم) له دژی حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و سه‌رۆكی له‌ده‌سه‌لات لابراو (عه‌لی عه‌بدالله صالح).
2016: 2ی كانونی دووه‌م، شانشین 47 كه‌سی له سێداره‌دا ، له
نێوانیاندا پیاوێكی ئاینی شیعه به‌ناوی (نمر النمر)، تارانیش ره‌خنه‌ی له‌م كاره‌ی
سعودیه گرت.
3ی كانونی دووه‌م ، سعودیه پچرانی په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران راگه‌یاند به‌هۆی هێرش كردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سه‌ره‌كی له تاران و كونسوڵخانه‌كه‌ی له شاری مه‌شهه‌د.
28 ی ئایار، قاسم سوله‌یمانی، سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌ی (قودس) له سوپای پاسداران، له قسه‌یه‌كیدا به‌رانبه‌ر ئه‌نجومه‌نی گه‌لی ئێران، پرۆسه‌ی سه‌ربازی سعودیه‌ی له یه‌مه‌ن به هه‌ڵه‌یه‌كی بێ وێنه دانا‌و، گوتی كار بۆ سه‌رنه‌خستنی ده‌كات.
21 ی ئاب، باڵێوزی پێشووی سعودیه له عێراق (ثامر السهبان) رایگه‌یاندو دووپاتی كرده‌وه به پێی زانیاریه‌كانی بالێوزخانه‌كه‌ی ئێران هه‌وڵ ده‌دات تیرۆری بكات له رێگه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی عێراقیه‌وه.
2017: 18ی كاكنونی دووه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران (جواد زه‌ریف)
رایگه‌یاند، پێویسته ئێران و سعودیه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ململانێكانی سوریا‌و یه‌مه‌ن كۆتایی بێت، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له هاوكاری
كردنی یه‌كتریدا سه‌ركه‌وتووبوون له كێشه‌ی لوبنان له ساڵی رابردوو.
5ی حوزه‌یران، رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی (علی خامنه‌ئی) ره‌خنه‌ی له سعودیه گرت و گوتی، ئه‌گه‌ر سعودیه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئێستای بێت له یه‌مه‌ندا سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ ماوه‌ی ده تا بیست ساڵی تریش.
7ی حوزه‌یران، سوپای پاسداران سعودیه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی لێپرسراوه له‌و دوو هێرشه‌ی كرایه سه‌ر مه‌زاری خومه‌ینی و په‌رله‌مانی ئێران، كه به پێی لێدوانی ئیداره‌ی فریاكه‌وتنی ئێرانی بوه هۆی كوژرانی 12 كه‌س و بریندار بوونی 39ی تر، په‌یمانیشیدا تۆڵه له جێبه‌جێكارو پاڵپشتیكه‌ره‌كانی بكاته‌وه. له‌هه‌مان كات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه (عادل جوبه‌یر) گوتی: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه توندڕه‌وه سعودیه‌كان لێپرسراو بن به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی تاران.
13ی حوزه‌یران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران (جواد زه‌ریف)، سعودیه‌ی تاوانبار كرد به پاڵپشتی كردنی كۆمه‌ڵه تیرۆریستیه‌كان كه له سنوری رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی له بلوجستان بونیان هه‌یه، راشیگه‌یاند، تاران زانیاری هه‌واڵگری هه‌یه به‌وه‌ی (ریاز) تێوه‌گلاوه له‌و هێرشه‌ی له هه‌فته‌ی داهاتوو كرایه سه‌ر په‌رله‌مان و مه‌زاری خومه‌ینی.
17ی حوزه‌یران، ئێران هێزی ده‌ریایی سعودیه‌ی تاوانبار كرد به‌وه‌ی ته‌قه‌یان له راوچیه ئێرانیه‌كان كردوه له ئاوه‌كانی كه‌نداو، كه بوه هۆی كوژرانی یه‌كێكیان..
4ی ته‌مموز، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران (به‌هرام قاسمی)، ئه‌وه‌ی خسته روو كه سعودیه رازی بوه به میوانداری ده‌سته‌ی كونسوڵخانه‌ی كاتی بۆ خزمه‌تكردنی حاجیه ئێرانیه‌كان.
25ی تشرینی یه‌كه‌م، حكومه‌تی سویسری رازی بوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان سعودیه‌و ئێران، به‌وه‌ی بالوێزخانه‌ی سویسری له ریاز نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانی بێت له سعودیه‌و، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بالوێخانه‌ی سویسری له تاران به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سعودیه له‌وێ له ئه‌ستۆ بگرێت.
18ی تشرینی دووه‌م، نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد ده‌رباره‌ی گێچه‌ڵ و وروژانده‌كانی سعودیه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی وه‌ڵامی ئێران بوو بۆ ئه‌و تاوانباركردنانه‌ی جینشینی سعودیه (محمد بن سلمان) رووبه‌روی ئێرانی كردبوه‌وه به‌وه‌ی تاران هاوكاری حوسه‌یه‌كان ده‌كات به پێدانی مووشه‌ك.
10ی تشرینی دووه‌م: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه (عادل جوبه‌یر) له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ان بی سی)، رایگه‌یاند، هیواخوازه سعودیه راسته‌وخۆ رووبه‌رووی ئێران نه‌بێته‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالد كرا له پایته‌خت، جوبه‌یر ئه‌وه‌ی دركاند كه موشكه‌كه ئێرانی بوه‌و له‌و موشه‌كه ده‌چێت كه ئاراسته‌ی شاری (ینبع) كرا له 22ی ته‌موزی رابردوو..