نێجیرییەك باوكە مردووەكەی لەئۆتۆمبیلێكی "بی ئێم دبلیو" بەخاك دەسپێرێت

جیهان

13/06/2018‌ 3163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كورێكی گەنجی نێجیری بڕیاریدا باوی بەشێوەیەكی سەیر بەخاك بسپێرێت، ئەوەش دوای ئەوەی كۆچی دوایی كرد.

ئەو گەنجە بڕیاریداوە باوكی لەناو ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم دەبلوی پێشكەوتوو بەخاك بسپێرێت، كە رۆژنامەی دەیلی مەیل لەو بارەوە هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە.

ئەو گەنجە نێدیرییە ناوی ئابۆزویك بووەو ئتۆمبیلێكی "بی ئێم دبلیو" بەنرخی 66 هەزار پاوەن (88 هەزار دۆلار) كریوەو باوكی لەناویدا داناوەو دواتر بەئۆتۆمبیلەكەوە بەخاكی سپاردووە.

ئەو گەنجە بۆ بردنە سەری بەڵێنێكی بووە بەباوكی كاتێك لەژیاندا بووە، كە ئۆتۆمبیلێكی بۆ بكرێت، بەڵام فریای ئەوە نەكەوتووە، بۆیە لەكاتی مردنی بەڵێنەكەی جێبەجێكردووە.

هـ ـ ح