ئەوروپا.. كابینەی خەو بۆ ناو فڕۆكەخانەكان دروستدەكرێت

جیهان

13/06/2018‌ 1408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندازیاران‌و خاوەن كارانی سلۆفینیا كابینەی خەویان بۆ ناو فڕۆكەخانەكانی ئەوروپا دروست كردووە.

شێوەی ئەو كابینانە، لەئۆتۆمبیلی كلاسیكی چووك دەبێت، كە تێدا خزمەتگوزاری تەلەفۆن‌و ئینتەرنێت‌و "Wi-Fi" هەیە.

كابینەكان لەلایەن گەشتیارانەوە بەكاردەهێنرێت، بەتایبەتی لەو كاتانەی گەشتی ترانزێدیان هەیەو لەفڕۆكەخانەكان لادەدەن، بۆ ئەوەی كێشەی مانەوەیان بۆ چارەسەربكرێت.

هەروەها تایبەتمەندی ئەوەش لەناو كابینەكان هەیە، كە لەكاتی گەشتەكان بەكارهێنەر ئاگاداردەكاتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە گێتی فڕین‌و گەشتەكەی ئەنجامبدات.

خزمەتگوزارییەكە لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایەو بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵ لەفڕۆكەخانەكانی ئەوروپا بەفەرمی دابنرێن بۆ بەكارهێنان.

هـ ـ ح

بەپەلە