رۆناڵدۆ رەتیدەكاتەوە تەنیا خۆی‌و میسی ركابەری بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی بكەن

sharpress.net

109 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید رەتیكردەوە، كە تەنیا خۆی‌و لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ركابەری بردنەوەی نازناوی تۆی ئاڵتوونی بكەن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ تەنیا خۆی‌و میسی یاریزانی بەرشەلۆنە ركابەری بردنەوەی نازناوی تۆپی ئاڵتوونی ناكەن.

یاریزانە پرتوگالییەكە راشیگەیاند، یاریزانی تر هەیە، كە ئەمساڵ بەتوندی ركابەرییان دەكات بۆ بردنەوەی نازناوی تۆپی ئاڵتوونی، لەوانەش ناوی محەمەد سەلاحی میسری‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی 10 ساڵە رۆناڵدۆو میسی ركابەری بردنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان دەكەن‌و یەكی پێنج تۆی ئاڵتوونیان بردووەتەوە.

هـ ـ ح








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved