لۆف باسی ركابەرەكانی ئەڵمانیا دەكات

sharpress.net

162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
یواكیم لۆفی ئەڵمانی‌و راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی باسی لەركابەرەكانی ئەڵمانیای بۆ یارییەكانی مۆندیال كرد.

یواكیم لۆف لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، چەند هەڵبژاردەیەك لەمۆندیال هەیە، كە دەتوانن ركابەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بكەن‌و تەنانەت توانای بردنەوەشیان هەیە.

راهێنەرە ئەڵمانییەكە راشیگەیاند، كە ئەو هەڵبژاردانە بریتین لەبەرازیل‌و ئیسپانیاو فەرەنساو ئەرجەنتین، كە خاوەنی چەندین ئەستێرەن‌و توانایەكی بەهێزیان هەیە بۆ بردنەوەی مۆندیال.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەیارییەكانی مۆندیال لەكۆمەڵەی شەشەمەو بەرانبەر هەڵبژاردەكانی مەكسیك‌و سویدو كۆریای باشوور یاری دەكات، كە یارییەكان رۆژی 14ی ئەم مانگە دەستپێدەكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved