توانای هەناردەی 40 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەیە
عێراق بۆری گواستنەوەی نەوتی كەركوك - بێجی – بەغدا دەخاتە كار

sharpress.net

464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمەولا بەشێك لەنەوتی كەركوك هەناردەی بەغدا دەكرێت، ئەوەش بۆ پاڵاوتنی نەوتەكە.

جەبار لعێبی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، نەوتی كەركوك لەرێگەی بۆری كەركوك بێجی بەغدا رەوانەی شاری بەغدا دەكرێت، كە بەم دوایانە دروستكراوە.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی راگەیاند، كە ئەو بۆرییە، توانای گواستنەوەی چل هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەیەو دوای هەناردەكردنی لەپاڵاوگەی بەغدا نەوتەكە دەپاڵێورێت.

درێژی بۆرییەكە 180 كیلۆمەترەو كار دەكرێت بۆ ئەوەی لەداهاتوو ئاستی هەناردەی زیاتر بكرێت، بەشێوەیەك هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ باشووری عێراقیش زیادبكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، عێراق رێككەوتنی لەگەڵ ئێران هەیە، بەوەی رۆژانە سی بۆ شەست هەزار بەرمیل لەنەوتی كەركوك هەناردەی پاڵاوگەی كرماشان بكات، بەڵام تائێستا رێككەوتنەكە بەتەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved