"ئێچ تی سی" مۆبایلی فەرمی 2018 ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

13/06/2018‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "ئێچ تی سی"ی تایوانی، مۆبایلێكی نوێی نمایشكرد، كە مۆبایلی فەرمی ساڵی 2018ی كۆمپانیاكەیە.

مۆبایلی كۆمپانیا تایوانییەكە ناوی "ئێچ تی سی یو 12 پڵەس" ، كە مۆبایلێكی زیرەكەو كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزی تێدایە.

مۆبایلی "ئێچ تی سی یو 12 پڵەس" دوو كامێرای سەرەكی هەیەو دوو كامێراشی لەپێشەوە هەیە، كە توانای وێنەگرتنیان زۆر بەرزە.

كۆمپانیای "ئێژ تی سی" بەفەرمی لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەئاهەنگێكی تایبەت مۆبایلەكەی دەناسێنێت‌و دەیخاتە بازاڕەكانی جیهان.

هـ ـ ح