نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

sharpress.net

121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی چەند وڵاتێكی بەرهەمهێن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكان نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 66 سەنت بەرێژەی 1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی ئەمریكاش، كە نەوتی پێوانەییەكەی رۆژئاوای تەكساسە، 15 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 66.25 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

چەند رۆژێكە بازاڕی نەوت ناجێگیرەو بەهۆی زۆری بەرهەمەوە، رۆژانە نرخەكەی نزمدەبێتەوە، بەتایبەتی زۆری بەرهەمی ئەمریكا كاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەكەی داناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved