نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار نزمبوونەوەیەكی مێژوویی تۆماردەكات

sharpress.net

4128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئەمڕۆ چوار شەممە، رایانگەیاند نرخی تمەنی ئێرانی نزمبوونەیەكی تری بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركردووە.

سەرچاوەكان راشیانگەیاند، نرخی هەر 6900 تمەن بە یەك سەد دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە نزمترین ئاستی مێژوویی تمەنە بەرانبەر دۆلار تۆماركراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بانكی ناوەندی ئێران نرخی هەر 4200 تمەنی بەرانبەر 100 دۆلار دیاریكردووە، بەڵام ئەو رێكارە هۆكار نەبووە بۆ راگرتنی دابەزینی نرخی تمەنی ئێرانی.

دابەزینی نرخی تمەن بەرانبەر دۆلار بەهۆی گوشارە ئابوورییەكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئێران، كە كاریگەری خراپی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

هــ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved