تاران هۆشداری دەداتە هەولێر
ئێران ناڕازییە لەچوونی هێزی چەكدار لەهەرێمەوە بۆ وڵاتەكەی

sharpress.net

5352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
شاندێكی كونسوڵگەری ئێران لەهەولێر بەسەرپەرەشتی بورهانی كارناسی لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی هەرێم بەفەرمی ناڕەزایەتی تارانیان لەهاتوچۆی "هێزی چەكدار" بۆ خاكی ئێران بەهەولێر راگەیاندووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، شاندە ئێرانییەكە یادداشتێكی ناڕەزایەتی فەرمیان داوەتە دەستی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، كە تێدا ئاماژە بە هاتوچۆی "چەكداران" دراوە لە هەندێ خاڵی سنووری هاوبەش.

 لەو راپۆرتەدا هاتووە، كە لایەنی ئێرانی جەختی كردووەتە سەر مافی رەوای خۆی بۆ بەرگری لەخاكەكەی و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڕەشەكان  ئەوەی بۆ‌ لایەنی عێراقی دووپات كردووەتەوە، ئەوەش وەك هۆشدارییەك بۆ هەولێر.

هەروەها لەم دیدارەدا، سیهام مامەند، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئیرادەی هەرێمی كوردستان لە سەر بنەمای  گەشە و پتەوكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران وەستاوە ".

راشیگەیاند "بێ گومان هەرێمی كوردستان رێگە نادات پەیوەندییە ئیجابی و سازێنەرەكانی بەم كارانە تێك بچێت"، هەروەها جەختی كرد هەرێمی كوردستان بەرژەوەندییەكانی خۆی بۆ هیچ گرووپ و حزبێك ناخاتە مەترسیەوە.

 ناڕەزایەتی دەربڕینی ئێران لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژ پێش ئێستا ژمارەیەك چەكدار چوونە ناو خاكی ئێران و لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە شەڕ هاتن‌و زیانیان بەسوپاكە گەیاند.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved