پەكەكە كوژرانی چەندین سەربازی سوپای توركیا رادەگەیەنێت

sharpress.net

186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی ئەنجامی چالاكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەباكوورو باشوری كوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەنراوەكەی هەپەگە هاتووە: "١١ی حوزەیران كاتژمێر ٠٦:١٠ خولەكی سەرلەبەیانی لە گەلیی خۆرپینی سەربە گەڤەری جولەمێرگ چالاكییەك لەدژی سوپای تورك ئەنجامدرا، لە ئەنجامیدا چوار سەربازی سوپای تورك كوژران، هەر ئەو ڕۆژە كاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە ناوچەی ئەرزیكنی نێوان جولەمێرگ و گەڤەردا كاروانێك لە زرێپۆشەكانی سوپای تورك كرایە ئامانجی چالاكیی گەریلاكانمان، لەو چالاكییەدا دو زرێپۆش تێكشكێندران و ١٠ سەربازی دوژمنیش كوژران".

هەپەگە لەبارەی چالاكیی گەریلاكان لەباشوری كوردستان زانیاری بڵاوكردووەتەوە رایگەیاند "دوێنێ كاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەكی ئێوارە لە گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری كوردستان، چالاكییەكی بەقەناس ئەنجامدرا، لەو چالاكییەدا سەربازێكی دوژمن كوژرا، هەروەها دوو پێگەی سوپای توركیش كرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار سەرباز كوژران".

لەبارەی چالاكیی گەریلاكان لە ئامەد-یش ڕایگەیاند: ٩ی حوزەیران كاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەكی ئێوارە لە گوندی مانیسۆری سەربە لیجەی ئامەد دوو بارەگای سەربازیی سوپای تورك كرانە ئامانج، ئەو چالاكییە لە سێ قۆڵەوە ئەنجامدرا و هەشت سەرباز كوژران و دووانیش برینداربوون، هەروەها دوو لە هەڤاڵانیشمان شەهیدبوون، یەكینەیەكی نهێنیی دوژمن پاش ئەو چالاكییە هەوڵیدا دەستێوەردانی دۆخەكە بكات، بەلام كرایە ئامانجی چالاكیی گەریلاكانمان، لەو چالاكییەدا چوار سەرباز كوژران.

لە بەشێكی دیكەدا ئاماژە بە چالاكیی گەریلاكان لە شرناخ دراوە و تێیدا هاتوو: دوێنێ كاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە سەر ڕێگای شرناخ بۆ جزیرە لەدژی خاڵێكی كۆنتڕۆڵی سوپای تورك چالاكییەك ئەنجامدرا، لەو چالاكییەشدا سەربازێك كوژرا.

هەپەگە باسی لە بۆردوومانەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای تورك كردووە و ڕایگەیاندووە: دوێنێ كاتژمێر ٠١:٣٠ خولەك بۆ ٠٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ناوچەكانی دەرار، ستونا، بەده، كۆردینە و شەلادزێی سەربە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركەوە بۆردوومان كران.

هـ ـ ح








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved