‏زیانی ئاگركەوتنەوەكەی كۆگای سندوقەكان لەبەغدا رادەگەیەنرێت

sharpress.net

729 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، زیانێكی زۆر لەئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كەوتووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاگرەی سەرەتای ئەم هەفتە لەبەغدا كەوتەوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بە بەهای 35 ملیۆن دۆلار لەو ئامێرە ئەلیكترۆنییانە سوتاون، كە كۆمسیۆن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بەكاریهێنان.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە جگە لەو ئامێرانە 600 سندوق سووتاون، كە دەنگی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تێدا بووە.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، لەناوچەی رەسافەی بەغدا ئاگرێك لەكۆگایەكی سندوقەكانی دەنگدان كەوتەوەو بەهۆیەوە زیانێكی زۆری بەداوە هات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved