وەزارەتی ناوخۆ بەڵگەیەکی دیکە لەسەر سوتاندنی کۆگاکانی دەنگدان بڵاوکردەوە

sharpress.net

1056 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/06/2018‌

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایدەگەێنێت "لە سوتاندنی كۆگای سندوقەكانی دەنگدان لە رەسافە، بەنزین بەكارهێنراوە".

ئەمڕۆ چوارشەممە لیوا سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە کەناڵی بە سومەریەنیوز ی راگەیاندوە "ئاگرەكەی كۆگای سندوقەكانی دەنگدانی سەر بە كۆمسیۆن لە رەسافە بە ئەنقەست بوە و لە ڕاپۆرتەکانیشماندا دەرکەوتوە بەنزین بەكارهاتوە لە ئاگرەكەدا".

پێشتریش بەرپرسانی باڵای کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆش ڕایانگەیاندبو کە ئاگرەکە بە ئەقەست کراوەتەوە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لە دەنگەکان بسوتێنرێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 10ی ئەم مانگە ئاگر لە كۆگای سندوقەكانی دەنگدان لە رەسافەی پایتەختی بەغدا بەردراو بۆ ئەوەش سەرۆك وەزیران حەیدەر عەباید بڕیاریدا بەدەستپێكردنی لێكۆڵینەوەی ورد.
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved