وه‌رگێڕانی د.حلمی ره‌سوڵ ره‌زا
په‌یوه‌ندی نێوان شانشینی سعودیه‌و حزب الله به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه به‌رده‌وام له ئاڵۆزیدایه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیاوازییان له مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی و سیاسی، دیاره په‌یوه‌ندی نێوانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له ژێر سێبه‌رو رووداوه‌كانی نێوان تاران و ریاز رێكخراوه، به‌وه‌ی ئه‌م حزبه له بۆچونی سعودیه‌كاندا، هیچ نییه جگه له ئامرازێكی ئێرانی نه‌بێت، بۆ زاڵبون به‌سه‌ر لوبنان و سوریا‌و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین.
په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا له كاتی شه‌ڕی ته‌مووزی 2006 (حزب الله – ئیسرائیل) ئالۆزی تێكه‌وت، به شێوه‌یه‌ك ریاز له وه‌سفی پرۆسه‌ی رفاندنی دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كه‌دا له ته‌مووزی 2006دا گوتی: "سه‌ركێشیه‌كی بێ مانا" بوه، هه‌رچه‌نده پاش ئه‌وه كرانه‌وه له نێوانیاندا روویدا، كه‌چی جارێكی تر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان پاشه‌كشه‌ی كرد به شێوه‌یه‌ك گه‌یشته ئاستی پچراندن له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كێشه‌ی سوریا و پاش ئه‌وه‌ش په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له یه‌مه‌ن، تاكو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنانی (سعد الحریری) له ریاز.
گرنگترین وێستگه‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان سعودیه‌و حزب الله له ساڵی 2002ه‌وه به‌م شێوه‌یه بوه:
2002: 8ی ئازار، ئه‌مینداری گشتی حزب الله (حسن نصر الله) ده‌ستپێشخه‌ری سعودیه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به كێشه‌ی (عه‌ره‌ب-ئیسرائیل) ره‌ت كرده‌وه، و له كۆڕێكدا له به‌یروت دووپاتی كرده‌وه كه "ئیسرائیل هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا نییه، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ شه‌رعیه‌تی بداتێ، هیچ پاشا و شازاده و حاكم و مه‌رجه‌عیه‌تێكی ئایینی و سیاسی ناتوانن واز له پستێك خاكی فه‌له‌ستین بهێنن بۆ سه‌هێونیه‌كان"..
2006: 18ی ته‌مووز، ریاز به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ حزب الله و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ی به لێپرسراو زانی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دوژمنكاریه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هه‌ردوو گه‌لی لوبنانی و فه‌له‌ستینی كردی، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه‌دا هات " له ده‌ست ده‌رچوونی هه‌ندێ یه‌كه‌و كوتله‌و خزانیان له‌و بریارانه‌ی به‌تاك لایه‌نه دایان، بوه مایه‌ی قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل تاكو ئیسرائیل جه‌نگێكی توند‌و تیژ دژی لوبنان به‌رپا بكات و به‌ته‌واوه‌تیش ده‌ست به‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستیندا بگرێت".
-28ی ته‌مووز، شیخێكی سعودی به‌ناوی (عبدالله بن جبرین) له فه‌توایه‌كیدا گوتی " نابێ هاوكاری ئه‌م حزبه رافزییه بكرێت (حزب الله)، و رێپێدراو نییه بچیته ژێر فه‌رمانیان و نابێت نزای سه‌ركه‌وتنیان بۆ بكرێت، ئامۆژگاریشمان بۆ ئه‌هلی سونه ئه‌وه‌یه لێیان بێ به‌ری بن و سه‌رزه‌نشتی ئه‌وانه‌ش بكرێت ده‌چنه ریزه‌كانیانه‌وه و دوژمنایه‌تیان بۆ ئیسلام و موسڵمانان بخرێته روو كه له كۆن و نوێ‌دا به‌رانبه‌ر ئه‌هلی سونه ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وان (رافزه) به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه دوژمنداری ئه‌هلی سونه بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی توانیویانه كه‌م و كوڕیه‌كانیان ده‌رخستوه‌و تانه‌یان لێداوه‌و فێڵیان لێ كردون".
- 8ی ئاب، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه حه‌وت كه‌سیان ده‌ستگیر كرد به‌هۆی به‌شداری كردنیان له خۆپیشاندانێكی لایه‌نگرانی حزب الله له رۆژهه‌ڵاتی سعودیه، كه كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی تێدا نیشته‌جێیه.
2007: 4ی كانونی دووه‌م، پاشای كۆچكردوو (عبدالله بن عبد العزیز) له‌یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی جۆریدا له ریاز چاوی كه‌وت به هه‌ر یه‌ك له جیگری ئه‌میندار (نه‌عیم قاسم) و (محمد فتیش) یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و حزبه و سه‌ردانی كردنی ئه‌و دوو كه‌سه بۆ سعودیه سێ رۆژی خایاند، مه‌به‌ستیش لێی خاو كردنه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بوو..
2013: 7ی حوزه‌یران، شێخ (عبدالعزیز بن عبدالله أل الشیخ) موفتی شانشین، داوای له سیاسه‌تمه‌داران و زنایانی جیهان كرد هه‌نگاوی پێویست بگرنه به‌ر " ده‌ستدرێژی دوژمنكارانه‌ی حزب الله له سوریا راگرن".. له به‌یاننامه‌كه‌یدا گوتی " ئه‌م حزبه هیچ گومانێكی تێدا نه‌هێشته‌وه كه حزبێكی به‌كرێگیراوه".
-29ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌مینداری گشتی حزب له وتارێكیدا هێرشی كرده سه‌ر سعودیه، و گوتی " سعودیه تاوه‌كو ئێستا توڕه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخ له سوریا به ئاره‌زوی ئه‌و نه‌رۆشت به‌رێوه، ئێستاش ده‌یه‌وێت هه‌ر گفتوگۆیه‌كی سیاسی په‌ك بخات، جگه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ (جنێف2) نه‌كرێت و كۆبونه‌وه‌كان دوا بخات".
-4ی كانونی یه‌كه‌م ، ئه‌مینداری حزب الله سعودیه‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ته‌قاندنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه‌یه له به‌یروت، له چاوپیكه‌وتنێكی ته‌له‌فزێونیدا بۆ كه‌ناڵێكی لوبنانی گوتی" تیپه‌كانی عبد الله عزام كه كاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان پشت راست كردۆته‌وه.. په‌یوه‌ندی به هه‌وڵگری سعودیه‌وه هه‌یه و شانشین چه‌ندین كۆمه‌ڵی تریش له‌م جۆرانه له جیهان به‌رێوه ده‌بات" هه‌روه‌ها رێكخراوی (القاعده)ش، " هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی و سعودی و پاكستانی" دایانمه‌زراند..
2015: 27ی ئایار، سعودیه سزای سه‌پاند به‌سه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی حزب الله به تاوانی لێپرسراوێتی له كارێكی تیرۆریستی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ده‌ره‌وه‌ی سنوری لوبنان، سزاكانیش بریتی بون له سركردنی سه‌روه‌ت و سامانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵیان..هه‌روه‌ها تۆمه‌ته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه تێوه‌گلاون له پاڵپشتی كردنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا و یارمه‌تی و چه‌كداریان بۆ ناردوه، جگه له پێدانی هه‌ندێ پاره بۆ هه‌ندێ تیپی جۆربه‌جۆری چه‌كداری له ناو یه‌مه‌ن و له‌سه‌روشیانه‌وه حوسیه‌كان.
2016: 19ی شوبات، سعودیه بڕیاریدا به راگرتنی ئه‌و هاوكاریانه‌ی بڕیاری لێدابوو بۆ چه‌كدار كردنی سوپای لوبنانی به بڕی (3 ملیار دۆلار)، جگه له ملیارێكی تر بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی ناوخۆ، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس بۆ ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و بڕیاره له ئه‌نجامی هه‌ڵوێسته‌كانی لوبنانه‌وه دێت دژی شانشین له ئاستی مینبه‌ره‌كان و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی " له ژێر سێبه‌ری داگیركاری ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنانی له‌لایه‌ن به‌ناو حزب الله "ه‌وه.
-25ی شوبات، سعودیه دووپاتی كرده‌وه، حزب الله به راسته‌خۆ ده‌ستی هه‌یه له جه‌نگی نێوان حكومه‌تی شه‌رعی له یه‌مه‌ن و كوده‌تا چیه‌كانی حوسیه‌كان و هێزه‌كانی سه‌رۆكی له‌كار لابراو (عه‌لی عبد الله صالح)، سه‌ره‌رای دارشتنی پیلان بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ناو وڵات‌دا. عه‌مید (احمد عسیری) راوێژكاری وه‌زیری به‌رگرییش گوتی " هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی دووپاتی ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی به‌كرێگیراوه ئێرانیه‌كان و یه‌كه‌كانی حزب الله به‌شدارن له راهینانی سه‌ربازی حوسیه‌كان".
-7ی ئازار، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی سعودیه دووپاتی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی كرده‌وه به‌وه‌ی حزب الله رێكخراوێكی تیرۆریستیه، له كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌شدا به‌سه‌رۆكایه‌تی شا (سه‌لمان بن عبد العزیز) ئه‌و بریاره‌ی ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌نی خسته روو كه له (2ی ئازاردا ) بڕیاری لێدرابوو، به‌وه‌ی " میلشیاكانی حزب الله و سه‌ركرده‌كانی و به‌شه‌كانی و ئه‌و رێكخستنانه‌ی په‌وه‌یندییان پێوه‌ی هه‌یه رێكخراێكی تیرۆریستیه"
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ها ته‌ماشای ئه‌و بریاره‌ی ده‌كرد كه "له ئه‌نجامی به‌رده‌وام بوونی كاره دوژمنكاریه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌و ئه‌ندامه‌كانی ده‌یانكرده سه‌ر شكۆ‌و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانی ئه‌نجومه‌ن و تێكدانی ئاسایش و جێگیریه‌كه‌یانه‌وه دراوه، سه‌ره‌رای ئه‌و كارانه‌ی كه له ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ره‌وشتی و مرۆیی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، و مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی" .
-14ی ئازار، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و هۆشداری ده‌دات له هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌گه‌ڵ حزب الله و ده‌ڵێت" هه‌ر هاوڵاتیه‌ك، ئه‌وانه‌ی دانیشتوی شانشینن، پشتگیری یاخود ئینتمای بۆ حزب هه‌بێت، ئه‌وا سزای توند ده‌درێت، دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هه‌ر كه‌س هاوسۆز یان بانگه‌شه یان به‌خشین یان په‌یوه‌ندی هه‌بێت یاخود داڵده‌ی ئه‌وانه بدات كه سه‌ر به‌وانن، سیسته‌می تاوانی تیرۆر‌و پشتگیری كردنیان به سامانیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكی دانیشتوی شانشین (بێگانه) ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ساغ بوه‌وه، راسته‌وخۆ دوور ده‌خرێته‌وه.
2017: 5ی تشرینی یه‌كه‌م، له وتارێكی ته‌له‌فزێونیدا (حه‌سه‌ن نصر الله) گوتی " سعودیه و ئیسرائیل مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئاشتی هه‌رێمایه‌تی"، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێك بوو بۆ وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعودی بۆ كاروباری كه‌نداو (سامر السبهان)، كه ده‌ستخۆشی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر حزب الله كردبوو، له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی كردبوو له پێناو به ئامانج گه‌یشتنی ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی.
-5ی تشرینی دووه‌م، ئه‌مینداری حزب الله له وتارێكی ته‌له‌فزێۆنیدا رایگه‌یاند" ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (حه‌ریری) هۆكارێكی ناوخۆیی نه‌بوه، به‌ڵكو پێویسته به‌دواداچون له هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له سعودیه بكرێت..
-7ی تشرینی دووه‌م، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه (عادل جوبه‌یر) رایگه‌یاند " حزب الله مۆشه‌كێكی بالیستی روه‌و ریاز هه‌ڵداوه، واشی دانا هه‌ڵدانی ئه‌م جۆره مۆشه‌كه ئێرانیه كارێكی جه‌نگیه دژی وڵاته‌كه‌ی" له قسه‌كردنیشیدا بۆ "سی ان ان" دووپاتی كرده‌وه "موشه‌كه‌كه دروستكراوی ئێرانه‌و له‌ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵدراوه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسیه‌كاندایه" له‌هه‌مان ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا جوبه‌یر لۆمه‌ی حزب الله ی كرد ده‌رباره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد حه‌ریری گه‌یشتۆته بێزاریه‌كی وه‌ها تا ئه‌و راده‌یه‌ی بڵێ " به‌سه"
10ی تشرینی دووه‌م، حه‌سه‌ن نصر الله له وتارێكیدا رایگه‌یاند " سعودیه داوای له ئیسرائیل كردوه هێرش بكاته سه‌ر لوبنان..
سه‌رچاوه: الجزیره