خزمەتگوزارییەكی نوێی گوگڵ بۆ بەكارهێنەرانی ئەندرۆید بەبێ‌ ئینتەرنێت

هەمەڕەنگ

14/06/2018‌ 354 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "گوگڵ" خزمەتگوزارییەكی نوێی بۆ ئەو كەسانە دابینكرد، كە ناتوانن بەهەمیشەیی هێڵی ئینتەرنێتیان لەبەردەست بێت.

خزمەتگوزارییە نوێیەكەی ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە، بریتییە لە خزمەتگوزاری "گوگل ترانسلیت" (وەرگێر)، كە دەتوانێت بەبێ‌ بوونی هێڵی ئینەرنێت بەكاربهێنرێت.

پێگەی "بی سی نیوز" بڵاویكردەوە، كە خزمەتگوزارییەكە بۆ ئەو كەسانەیە، لەناو ئامێرە ئەلیكترنییەكانیان سیستەمی "ئەندرۆید" بەكاردەهێنن.

هـ ـ ح